سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری دەکات

2023/05/03


بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەرییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ڕۆژنامەنووسانی عێراق و جیهان دەکەین، هیوای داهێنان و پێشکەوتن بۆ هەمووان دەخوازین لە ئەنجامدانی پەیامی شکۆداری میدیاییدا.
لەم بۆنەیەدا پێویستی دابینکردنی کەشیکی گونجاو وەبیردەهێنینەوەی بۆ بیری میدیای ئازاد و بەرپرسیار، بۆ گەیشتن بەئامانجە باڵاکان لە چارە سەرکردنی ئەو کێشانەی کە کۆمەڵگەکانمان تووشی هاتوون، ئەمەش پێویستی بە هەوڵی بونیادنەرانەی هاوبەش هەیە بۆ دروستکردنی کەشێکی کەلتووری و میدیایی کەنەرێنییەکان دەستنیشان بکات و چارەسەریش بخاتەڕوو  وگوزارشتیش لەئەرێنییەکان بە بێلایەنانە بکات .
رەخساندنی ئازادی بەرپرسیارانە بۆ خستنەڕووی بۆچوون و بیروڕاکانی  ڕۆژنامەنووسان و ڕۆڵ گێڕانی خۆیان بەبێ سنووردارکردن و چاودێرکردن، ڕەنگدانەوەی پابەندبوونە بە پرەنسیپ و بنەماکانی دیموکراسی کە ڕۆژنامەنووسان بەدرێژایی ساڵان قوربانییەکی زۆریان بۆ داوە و لە هەمان کاتدا پێویستە کاریگەریی نەرێنی میدیایی کەم بکرێتەوە و لەسەر ڕێبازی کۆمەڵەگەکەمان و خستنەڕووی ڕاستییەکان و ڕووداوەکاندا هەنگاو بنێت، هەروەها، پێویستە پابەندبوون بە پیشەیی و بابەتییانە لەگواستنەوەی ڕوداوەکاندا ڕەچاو بکرێت، هاوکات داوای پەسەندکردنی یاسایەک دەکەین کە پارێزگاری لە ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران بکات لەو فشارانەی کە رووبەروویان دەبنەوە و پشتیوانیان بکەین بۆ ئەوەی ڕۆڵی کارای خۆیان بگێڕن لە بونیادنانی کۆمەڵگە و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانییەکەیدا.
بە ستایش و رێزەوە.. سڵاو لە شەهیدانی ڕۆژنامەگەری کە لە گەیاندنی ڕاستی و هەڵوێستی ڕاستی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و نادادپەروەری و ستەمکاری و کۆیلایەتیدا قوربانیاندا و هەڵوێستی بوێرانەیان نیشاندا، ئاواتەخوازین هەموو ڕاگەیاندنکاران بەردەوام بن لە ڕێبازی نیشتمانی خۆیان لە چەسپاندنی ڕۆڵی میدیا و بەهێزکردنی هاودەنگی و پەیوەندی و پێکەوەژیانی نێوان گەلەکەمان.
 هەمو ساڵێک ڕۆژنامەنووسان لە ئاشتی و ئارامی بەختەوەریدا بن. 

دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید
سەرۆک کۆمار

Presedent

هەڵبژاردە