سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئیتاڵیا

2023/05/23

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ سێشەممە 23-5-2023 لە کۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لە ماوریتسیۆ کریکانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق.
لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار هاوخەمی خۆی بۆ حکومەت و گەلی ئیتاڵیا دەربڕی بۆ قوربانیانی لافاوەکەی بۆلۆنیا، وخواستی عێراقی دووپاتکردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەبواری سیاسی و بازرگانی و زانستی و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری بەشێوەیەک کە لەخزمەتی بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی دۆستدا بێت، هاوکات جەختیکردەوە لەسەر پێویستی درێژەدان بە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان و هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاڵوگۆڕی پسپۆڕی و پێویستی کارکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا. 
لە دیدارکەدا سەرۆک کۆمار ستایشی ڕۆڵی ئیتاڵیای کرد بۆ پاڵپشتیکردنی عێراق لە جەنگی دژی تیرۆر و هەوڵەکانی بۆ پێشکەشکردنی هاریکاری مرۆیی.
لای خۆیەوە باڵیۆز کریکانتی دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆک کۆمار بە ئەرێنی وەسف کرد و جەختی لە پەرۆشی ئیتاڵیا بۆ درێژەدان بە پەیوەندیی دۆستانە و هاریکاریی لەگەڵ عێراق کردەوە، وئاماژەشیکرد بۆ ئەو سەقامگیرییە ئەمنی و سیاسییەی لە عێراقدا هاتۆتەکایەوە کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر چالاککردنی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی بە شێوەیەک کە خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی زیاتر بەدەستبهێنێت.
هەر لە دیدارەکەدا ، باسی ئامادەکارییەکان بۆ سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بەڕێزیان بۆ ئیتالیا کرا ، کە تێیدا سەرۆک کۆمار بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لەلایەن هاوتا ئیتالیەکەیەوە پێگەیشتوە، کە ئەمە  یەکەم  سەردانی دەوڵەتییە کە بۆ سەرۆکی عێراق ڕێکخرابێت.

Presedent

هەڵبژاردە