سەرۆک کۆمار لەساڵیادی شەهیدبوونی ئایەتوڵا سەید محەمەد محەمەد سادق ئەلسەدر پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە

2023/05/24


سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال رەشید ، ئەمڕۆ  چوارشەممە 24-5-2023 ، لەساڵڕۆژی شەهیدبونی سەید محەمەد سادق سەدر پەیامێکی سەرخۆشی ئاراستەی گەلی عێراق کرد .

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

"ئەمڕۆ یادی کاروانی قوربانیدان و بەخشندەیی و یادی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵای گەورە، سەید محەمەد سادق سەدر و دوو ڕۆڵەکەی دەکەینەوە کە قارەمانانە ڕووبەرووبوی ستەمکاریی و دیکتاتۆریەت بونەوە.
لەم یادەوەرییەدا، پەند لە ماناکانی ئیلهامی لەخۆبرویی و برایەتی و قوربانیدان وەردەگرین ،بۆ خزمەتکردنی گەلەکەمان و گەیشتن بە خواست و ئاواتەکانیان بە هێنانەدی ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانمان.
هاوغەمی خۆمان ئاراستەی گەلەکەمان و بنەماڵەی شکۆمەندی سەدر و ئەوانەی لەسەر ڕێبازی نەمرانن دەکەین و ڕەحمەتی خودایش بۆ شەهیدان.

 دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید
    سەرۆک کۆمار

Presedent

هەڵبژاردە