سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگی بەکارهێنانی کارنامەی خوێندنی پەروەردەیی مۆدێرن کە پەرە بە تواناکانی خوێندکاران دەدات

2023/05/24

سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە 24-5-2023لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێوەبەری خوێندنگەی نێودەوڵەتی قەدموس، خاتوو ڕەوعە کەمال شوریز، بەیاوەری ژمارەیەک لە مامۆستایان و گروپێک لە خوێندکارانی.
لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی بەکارهێنانی سیستەمی  پەروەردەیی مۆدێرن کە پەرە بە تواناکانی خوێندکاران دەدات لە قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و توانا دەروونی و داهێنەرەکانیان گەشە پێ دەدات، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر داهاتوویان و تا بتوانن پێشکەشی وڵاتەکەیان بکەن، ئاماژەشیکرد بە گرنگیدان بە چالاکییەکانی دەرەوەی کارنامەی خوێندن، بە تایبەت لە لایەنە تەندروستی و ژینگەییەکان و پێکەوەژیانی ئاشتیانە.
سەرۆک کۆمار  ئاماژەیکرد  بە پێویستی پەرەپێدانی ئاستی پەروەردە لە عێراق و پاڵپشتی خۆی  بۆ پرۆسەی خوێندن دوپاتکردەوە، هەروەها بەڕێزیان گوێی لە پێشنیار و بۆچوونی خوێندکاران گرت سەبارەت بەو کارنامەی خوێندن کە لە قوتابخانە وەریدەگرن، هەروەها ویست و ئامانجیان باسکرد کە لە داهاتوودا بەدەستی بهێنن.

Presedent

هەڵبژاردە