سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە لێژنەی یاسایی پەرلەمان
سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە 24-5-2023لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە شاندێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمان، بەسەرۆکایەتی سەرۆکی لیژنەکە ڕێبوار هادی عەبدولڕەحمان.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی ڕۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەران لە دەرکردنی یاسا بە تایبەت یاسا گرنگەکان کە بەتایبەتن بە دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ هاووڵاتیان و کار بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیان و دابینکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان دەکەن .
سەرۆک کۆمار ، سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی کۆماری ڕاسپارد بۆ هاوکاری لەگەڵ لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پێشکەشکردنی پاکێجێکی یاسای یەکخراو بەپێ پێداویستیەکان.
هەروەک بەڕێزیان داوای پەلەکردنی لە پێداچونەوە بەبڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە کرد و ئاماژەی بە هەوڵەکانی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ چاودێری پرسی ڕاگیراوان و زیندانیان کرد ئەوانەی ماوەی یاساییان تەواوکردوە .
لە لای خۆیەوە سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمان ئاماژەی بەوەدا کە لیژنەکە پێویسی بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی کۆماردا هەیە بۆ پێشکەشکردنی پڕۆژە یاساکان وەک دەستەیەکی پەیوەندیدار بە یاسادانان و جەختی لەوە کردەوە کە بەگوێرەی تێڕوانینەکانی سەرۆک کۆمار، لیژنەکە کار دەکات بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە و لیژنەی هاوبەش لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە کارەکانی دەکات.
هەروەها سەرۆکی لیژنەی یاسایی ئامادەیی لیژنەکەی دەربڕی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی لیژنە هاوبەشەکە لەسەر پڕۆژە یاسای ئەنجومەنی باڵای ئاو کە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە نێردراوە و بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنکاوەکان.
Presedent