سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە پارێزگاری بەغداد
سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-5-2023 لە کۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لە پارێزگاری بەغداد، محەمەد جابر عەتا.
لە میانەی دیدارەکەدا باس لە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانە کرا کە پارێزگای بەغداد پێشکەشی هاووڵاتیانی دەکات لە پایتەخت، لەو بارەیەوە سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگیدان بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەییەکان بۆ دانیشتوانی بەغداد، هەروەها گرنگیدان بە پەرەپێدانی شێوازەکانی ژیانی ئاسایی و رێکخستنی شار بە شێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ ڕۆڵی مێژوویی و پێگە شارستانییەکەی.
سەرۆک لەتیف، جەختی لەوە کردەوە کە ئاسایش و سەقامگیری کۆڵەکەیەکی بنچینەیین لە ژیانی گەلاندا و ئاماژەی بەوەشکرد کە ئێمە پێویستمان بە هوشیاری بەرەو هاوڵاتیبوون هەیە لەگەڵ پابەندبوون بە نیشتمان و پشتبەستن بەتواناو لێهاتووییەکانی وڵات .
لەم بارەیەوە بەڕێزیان ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەغدا کۆڵەکەیەکی گرنگی ڕۆشنبیری و زانست و ئەدەبە و پێویستی بە پلاندانان و ئامار هەیە و جیهانی پێشکەوتووی ئەمڕۆ پشت بە بەرنامە و پلانی داهاتوو دەبەستێت.
هەروەها سەرۆک لەتیف، ئاماژەی بە گرنگی دامەزراندنی پارکێکی تایبەت بە شەهیدان کرد بۆ ڕێزگرتن و شانازیکردن بە قوربانییە مەزنەکانیانەوە بۆ عێراق و گرنگیدان بە خانەی بێ سەرپەرشتیاران و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمئەندامان.
لای خۆیەوە پارێزگاری بەغداد باسی لە میکانیزمی کار و پلانەکانی داهاتووی پارێزگاکە کرد، لەگەڵ ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕوویان دەبنەوە، هەروەها دوپاتی لەپێویستی بونی پرۆژەیەکی ڕۆشنبیری کردەوە کە ببێتە بنەمایەک بۆ ڕێزگرتنی دەوڵەت و دامەزراوەکانی .
Presedent