عێراق و كۆمەڵەی دەوڵەتانی عەرەبیی پێشێلكارییەكانی تاقمە تێرۆریستەكان دژی خەڵكی مەدەنیی تاوتوێ دەكەن

2017/01/30


رۆژی دووشەممە ٢٠١٧/١/٣٠ هەردو راوێژكاری بەڕێز سەرۆك كۆمار، بەڕێزان ئەمیر كینانیی و شیروان وایلیی لە بەغداد لەگەڵ دكتۆر ئەمجەد شەمیت سەرۆكی كۆمیتەی هەمیشەیی عەرەبیی بۆ مافەكانی مرۆڤ و وەفدی هاوڕێی كۆبوەوە ، هەردولا پێشێلكارییەكانی تاقمە تێرۆریستەكانیان تاوتوێكرد كە لە ئاست مافەكانی مرۆڤ و دژی خەڵكی مەدەنیی لێی بەرپرسیارنلە ژمارەیەك دەوڵەتی ناوچەكەدا بە تایبەتیی لە عێراقدا.
لە كۆبونەوەكەدا دكتۆر ئەمجەد شەمیت لەگەڵ گەیاندنی سڵاوی بەڕێز ئەحمەد ئەبو غەیت ئەمینداری گشتیی كۆمەڵەی دەوڵەتانی عەرەبیی بە بەڕێز دكتۆر فوئاد مەعسوم ، كۆسپ و كێشەكانی بەردەم لیژنەكە و فراوانبونی پێشێلكارییەكانی تاقمە تێرۆرۆیستەكانی خستە رو دژی خەڵكی مەدەنیی بە تایبەتیی تاوانەكانی تاقمی داعشی تێرۆریست بەرامبەر بە هاوڵاتیانی عێراقیی بە تایبەت مناڵان و ژنان ، داواكاریی كۆمەڵەی دەوڵەتانی عێراقیش باسكرا بۆ ئەوەی عێراق بچێتە ناو دادگای دادوەریی عەرەبیی ، بارەگاكەیشی بگوێزرێتەوە بۆ عێراق.
راوێژكارانی سەرۆك كۆمار سڵاوی سەرۆكیان بە نوێنەرەكەدا نارد بۆ ئەمینداری گشتیی كۆمەڵەی دەوڵەتانی عەرەبیی ، ئاماژەشیانكرد بۆ هەنگاوە پراكتیكییەكانی عێراق كە بەم دواییە عێراق ناویەتی لەوانە چونە ناو پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانی پەیوەست بە مافەكانی مرۆڤ و پێكهێنانی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ و بەدواداچونی راپۆرتە نێودەوڵەتییە پەیوەندییدارەكان ، روناكیشیان خستە سەر بایەخدانی عێراق بە گەشە پێدانی ئەزمونە دیموكراسییەكەی لەسەر بنەمای رێزگرتنی مافەكانی مرۆڤ و ئازادیی بیروڕا و بەرز كردنەوەی شكۆمەندیی مرۆیی ، لەو روەشەوە ئاماژە كرا بۆ ئەو مافانەی كە دەستەری عیچراق بڕیاری لەسەر داوە لە ریزی پێشەوەیان مافی وەك یەكیی ژێندەریی و هەڵوەشاندنەوەی ئەو قانونانەیكە لەگەڵ مافەكانی مرۆڤدا یەك ناگرنەوە .
هەردولا رێك كەوتن لەسەر بەردەوامبونی هەماهەنگیی لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی .

Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان