سەرۆکایەتیی کۆمار ئەو هەواڵە رۆژنامەییانە رەتدەکاتەوە کە سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک مەعسوم بۆ سلێمانی بڵاو کراوەتەوە

2017/10/13


نوسینگەی راگەیاندن لە سەرۆکایەتی کۆمار سەرلەبەری ئەو هەواڵە رۆژنامەییەی رەتکردۆتەوە کە گوایە بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە سەردانە رانەگەیەنراوەکەی ئەم ئێوارەیەیدا بۆ شاری سلێمانی، پەیام یا داواکاریی یاخود مەرجی حکومەتی عێراقیی یا هەر لایەنێکی پەیوەندیداریی رەسمیی یا نیمچە رەسمی پێ بێت بۆ سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەو بارەیەوە دوپاتیکردۆتەوە ئامانجی سەردانەکەی بەڕێزیان تاوتوێکردنی قەیرانی ئێستا و گەڵاڵەکردنی رێگە چارەی بەپەلەو خێرایە بە مەبەستی زامنکردنی وڵات و گەلەکەمان لە مەترسییەکان و دابینکردنی کەش و هەوایەکی لەبار و چارەسەری ئاشتیی لەرێی گەڕانەوە بۆ لێکتێگەیشتن و دیالۆگ لە نێوان رۆڵەکانی یەک گەلدا، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار ئاماژەیشیکردوە کە بەڕێز سەرۆک کۆمار روانین و ئەفکاری تایبەت و بنیاتنەری خۆی هەیە سەبارەت بە شێوازی چارەسەرکردنی قەیران و کێشەکان.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان