سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ حه‌لبوسیدا كۆده‌بێته‌وه‌

2018/10/08

ئه‌مڕ‌ۆ دوشه‌ممه‌ ٢٠١٨/١٠/٨ به‌ڕ‌ێز سه‌رۆك كۆمار دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غداد له‌گه‌ڵ به‌ڕ‌ێز محه‌مه‌د حه‌لبوسیی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا كۆبوه‌وه‌ گۆڕ‌انكارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ گفتۆگۆكانی ئێستا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتو و گرنگیی پابه‌ندبون به‌ واده‌ ده‌ستورییه‌كانی له‌گه‌ڵدا تاوتوێكرد، ته‌ئكیدیش كرایه‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستیی چڕ‌ كردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان به‌ ئامانجی پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز و لێهاتو كه‌ بتوانێت كۆسپ و ئاڵنگارییه‌كان تێبپه‌ڕ‌ێنێت.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ چڕ‌یی رێوشوێنه‌كانی پته‌وكردنی هاریكاریی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردو ده‌سه‌ڵاتی قانونگوزاریی و جێبه‌جێكردنی تیادا باسكرا له‌ پێناوی دانان و په‌سه‌ندكردنی قانونه‌ پێویست و سه‌ره‌كییه‌كان له‌ هه‌مو بواره‌كان و دانانی میكانیزمی كاراكردنی رێككه‌وتنه‌ ئابورییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌مو ده‌وڵه‌تان و ده‌سته‌ و ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان