سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە وەفدێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

2018/10/08

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٨/١٠/٨ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر بەرهەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازی کرد لە وەفدێکی گەورەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە سەردانی بەڕێزیان کردبوو بۆ پیرۆزبایی لێکردنی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی بە رەسمی لە پۆستی سەرۆکایەتی کۆماردا.
وەفدی میوان پشتیوانی تەواوی بۆ سەرۆک بەرهەم ساڵح دەربڕی و داوای سەرکەوتنی بۆ کرد لە خزمەتکردنی گەلی عیراقدا.
دکتۆر بەرهەم ساڵحیش باوەڕی نەگۆڕی خۆی دەربڕی کە عیراقییەکان دەتوانن هەموو کێشەکانیان چارەسەر بکەن لەرێی دیالۆگ و پەرۆشی بۆ بەهێزکردنی هاریکاری و قوڵکردنەوەی یەکڕیزی بەروی تێرۆردا، ئەو گیانی برایەتییەشی دووپاتکردەوە کە هەموو پێکهاتەکانی عیراق پێکەوە دەبەستێت.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان