سه‌رۆك كۆمار پێشوازیی ده‌كات له‌ دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدیی

2018/10/08


ئه‌مڕ‌ۆ دوشه‌ممه‌ ٢٠١٨/١٠/٨ به‌ڕ‌ێز سه‌رۆك كۆمار دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح پێشوازیكرد له‌ دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدیی سه‌رۆك وه‌زیری راسپێراو، له‌ دیداره‌كه‌دا پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ تاوتوێكرا، گرنگیی به‌ ئاكام گه‌یاندنی هه‌وڵه‌كان دوپاتكرایه‌وه‌ له‌و چوارچێوه‌ و واده‌یه‌دا كه‌ ده‌ستور بڕ‌یاری له‌سه‌ر داوه‌.
له‌دیداره‌كه‌دا گرنگیی چڕ‌كردنه‌وه‌ی ته‌واوی وزه‌ و تواناكان دوپاتكرایه‌وه‌ له‌ پێناوی پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز كه‌ بتوانێت خواسته‌كانی هاوڵاتیی عێراقیی جێبه‌جێ بكات و خزمه‌ت گوزارییه‌ پێویستییه‌كان بۆ هاوڵاتییان ده‌سته‌ به‌ر بكات بۆ زامن كردنی ساده‌ترین ژیانی سه‌ربه‌رزانه‌ بۆیان.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان