سه‌رۆك كۆمار: به‌سره‌ پایته‌ختی ئابوریی عێراقه‌، پشتیوان و زامنی تاوسەندنەکەشیەتی

2018/10/09

ه‌مڕ‌ۆ سێ شه‌ممه‌ ٢٠١٨/١٠/٩ به‌ڕ‌ێز سه‌رۆك كۆمار دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح دوپاتیكرده‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی به‌سره‌ و كۆتایی هێنان به‌ مه‌ینه‌تییه‌كانی له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی بایه‌خدانیه‌تی و پێویسته‌ به‌سره‌ به‌ كرده‌وه‌ و به‌ هه‌مو پێودانگێك پایته‌ختی ئابوریی هه‌مو عێراق بێت و تاوسه‌ندنه‌كه‌ی زامن و به‌رز بكاته‌وه‌ و ئاینده‌كه‌ی بپارێزێت.
له‌ میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ییدا، دوای دیداری له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی پارێزگای به‌سره‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕ‌ێز ئه‌سعه‌د عێدانی پارێزگار و به‌ڕ‌ێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی پارێزگاكه‌ و كه‌سایه‌تییه‌ ناسراو ره‌سمییه‌كان كه‌ بۆ پیرۆزبایی كردن له‌ به‌ڕ‌ێزیان به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆك كۆمار هاتبون، به‌ڕ‌ێزیان رونیكرده‌وه‌ به‌ بایه‌خێكی زۆره‌وه‌ و به‌وردیی به‌دواداچون ده‌كات بۆ داواكاریی و پێداویستییه‌كانی رۆڵه‌كانی به‌سره‌ و مه‌ینه‌تییه‌كانیان، هه‌روه‌ك پشتیوانی خواسته‌كانیانه‌ و پلان داده‌نێت له‌سه‌ر چه‌ندین ئاست كارده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنیان، نیازی خۆیشی ده‌ربڕ‌ی كه‌ هاریكاریی ته‌واوی حكومه‌تی داهاتو بكات بۆ جێبه‌جێكردنی زنجیره‌یه‌ك رێكار به‌ كرده‌وه‌ و تۆكمه‌.
سه‌رۆك كۆمار پێویستیی كاراكردنی ئه‌و قانونانه‌ی دوپاتكرده‌وه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌سره‌ ده‌ركراون هه‌روا قانونی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و كاركردن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی كاره‌با، ئاو، نیشته‌جێ بون، بێكاری، هه‌ڵكه‌ندن وچاككردنی رێڕ‌ه‌وی روباره‌كان، بنیاتنانی خوێندنگاكان، دابینكردنی میلاكی ئه‌منیی هه‌نوكه‌یی و ستراتیژیی، باوه‌ڕ‌ی خۆیشی ده‌ربڕ‌ی كه‌ ده‌توانرێت به‌سره‌ بكرێته‌ پایته‌ختی روناكبیریی جیهانی ئیسلامیی.
به‌ڕ‌ێز سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند كه‌ به‌ نیازه‌ دیالۆگێكی نیشتمانی رێك بخات به‌ ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ پارێزگاكان به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن له‌ ریزی پێشه‌وه‌یان به‌سره‌ و موسڵ، له‌و روه‌وه‌ ئاماژه‌یكرد بۆ پێویستیی جێبه‌جێ كردنی به‌نده‌كانی ده‌ستور كه‌ تایبه‌تن به‌ پارێزگاكان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌ته‌ فیدراڵییه‌كان و حكومه‌تە ناوخۆیییه‌كان دیاریی ده‌كه‌ن پرۆسه‌ی ده‌سته‌به‌ر كردنی بودجه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیان له‌ كاتی پێویست و بێ په‌ك خستن رێك ده‌خه‌ن.
سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح بایه‌خدانی خۆی نوێكرده‌وه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ و په‌یداكردنی پشتیوانییه‌كی ئیقلیمیی و نێوده‌وڵه‌تیی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئاو و هاندانی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی به‌سره‌ و نوێكردنه‌وه‌یی له‌ هه‌مو روه‌یه‌كه‌وه‌، به‌و ئومێده‌ی به‌سره‌ بگه‌ڕ‌ێته‌وه‌ بۆ قۆناغی پێشوی وه‌ك چۆن به‌ درێژایی مێژو پێشه‌نگه‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كه‌ی كه‌نداو بوه‌، داوایشی له‌ لێپرسراوانی فه‌رمانگه‌كانی به‌سره‌ كرد پلانی وردو و بابه‌تیی پیشكه‌ش بكه‌ن له‌ باره‌ی پێداویستییه‌كانی پارێزگاكه‌ و پرۆژه‌ پێویسته‌كان بۆ روبه‌ڕ‌وبونه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه‌ ئێستا دێته‌ رێگایان.
پارێزگای به‌سره‌ و ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ش ئه‌و كێشه‌ و كۆسپانه‌یان خسته‌ رو كه‌ ئێستا روبه‌ڕ‌وی به‌سره‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌ هه‌مو ئاسته‌كاندا، ئومێدی ته‌واو و به‌هێزی خۆیان ده‌ربڕ‌ی كه‌ به‌ڕ‌ێز سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێت به‌شدارێكی كارا بێت له‌ پێشكه‌وتن به‌ره‌و قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌شه‌ پێدان و ژیانێكی سه‌ربه‌رز و سه‌ر كه‌شیی.

Letters

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان