سه‌رۆك كۆمار پێشوازییكرد له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی

2018/10/09

ئه‌مڕ‌ۆ سێ شه‌ممه‌ ٢٠١٨/١٠/٩ به‌ڕ‌ێز سه‌رۆك كۆمار دكتۆر به‌رهم ساڵح له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غداد پێشوازییكرد له‌ وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر فائیق زێدان كه‌ بۆ پیرۆزبایی له‌ به‌ڕ‌ێزیان به‌ بۆنه‌ی به‌ ره‌سمی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی سه‌ردانیان كردبو.
وه‌فده‌كه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ جێگری سه‌رۆكی دادگای ته‌میز، سه‌رۆكی داواكاری گشتیی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاریی دادوه‌ریی و به‌ڕ‌یوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی پاسه‌وانیی دادوه‌ریی له‌ خۆ گرتبو.
له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ردولا چه‌ندین بابه‌تی هاوبه‌شیان تاوتوێكرد و پره‌نسیبی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و پشتگیری كردنی ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌رییان دوپاتكرده‌وه‌. كاركردن بۆ پێكهێنانی كۆمیته‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوان سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی به‌ مه‌به‌ستی پیاچونه‌وه‌ به‌ قانونه‌كان و دانانی ئه‌و قانون و بڕ‌یارانەی كه‌ پێویستن بۆ قۆناغی داهاتو تەوەرەیەکی تری دیدارەکەبوو.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان