سەرۆک کۆمارنامەیەکی پیرۆزبایی لە هاوتا چینییەکەیەوە پێ دەگات

2018/10/10
62 بینراو


بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆک کۆماری عێراق، نامەیەکی پیرۆزبایی لە چی جیپینگ پێدەگات و داوای سەرکەوتنی بۆ کردوە لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا.
سەرۆک چی پینیگ لە نامەکەیدا خۆشحاڵیی خۆی دەربڕیوە کە لەم دەیەی رابردودا پەیوەندیی دۆستانەی نێوان چین و عێراق گەشەی کردوە کارە هاوبەشەکانیش فراوان بون لە پێناوی قوڵکردنەوەی هاریکاریی و متمانە بەیەکترکردنی سیاسیی، گرنگیی بەخێرایی کاراکردنی رایەڵەی هاریکارییەکانیشی دوپاتکردۆتەوە لە هەمو بوارەکاندا لەگەڵ گەشەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لە نێوان هەردو گەلی دۆستدا. 
سەرۆکی چین ئومێدی خۆی دەربڕیوە کە عێراق بتوانێت لە سەردەمی سەرۆکایەتیی دکتۆر بەرهەم ساڵحدا هەنگاو بۆ پێشەوە بنێت لە بەهێزکردنی ژیانی سیاسیی و سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی وڵات و بەدیهێنانی پەرەپێدانی ئابوریی، هەنگاوی فراوانیش بنێت بەرەو پتەوکردنی گەشەسەندنی گونجاو هاوشانی هەلومەرجە ناوخۆییەکانی.
سەرۆک جی پینیگ لە نامەکەیدا ئاماژەیکردوە بۆ بایەخدانی زۆری بە پەیوەندییەکانی چینیی ـ عێراقیی و ئامادیی دەربڕیوە بۆ کاری پێکەوەیی بۆ گەشەپێدانیان بە تایبەتیی لەکاتی ئاهەنگی یادی شەستەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پەیوەندیی دیپلۆماتیی لە نێوان هەردو وڵاتدا، ئەوەش گرنگیی گەشەکردنی شەراکەتی ستراتیژیی زیاتر بەهێز دەکات بۆ زامنکردنی بەرژەوەندیی مەزن بۆ هەردو گەل و دەوڵەتی دۆست.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان