‎سه‌رۆك كۆمار نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیاوه‌ پێ ده‌گات

2018/10/10


‎فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح به‌ بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماریی نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی له‌ فرانك ڤاڵته‌ر شتاینمایه‌ر سه‌رۆك كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵه‌وه‌ پێگه‌یشت، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
 
‎"به‌ڕ‌ێز فه‌خامه‌تی به‌رهه‌م ساڵح 
‎سه‌رۆك كۆماری عێراق
‎فه‌خامه‌تی سه‌رۆك،
‎دوای سڵاوێكی گه‌رم،
‎به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان به‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌، خۆشحاڵم له‌ ناخی دڵه‌وه‌ به‌ ناوی خۆم و گه‌لی وڵاته‌كه‌مه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزباییتان پێشكه‌ش بكه‌م.
‎ئێوه‌ به‌ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی لێپرسراویه‌تیه‌كی گه‌وره‌تان ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشان بۆ یه‌كێتیی عێراق. یه‌كگرتویی نێوان پێكهاته‌كانی گه‌ل و متمانه‌ به‌ یه‌كتركردن كه‌ سنوری نه‌ژادیی تائیفی تێ ده‌په‌ڕ‌ێنن، كۆڵه‌كه‌ی پێكه‌وه‌ ژیانی دیموكراسییانه‌ و ئاینده‌یه‌كی گه‌شه‌كردوه‌ و ده‌ستبه‌رداری نابن له‌ پێناوی زاڵ بون به‌سه‌ر ئالنگارییه‌كانی كه‌ گه‌ل و وڵاته‌كه‌تان له‌ كاروان به‌ره‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا روبه‌ڕ‌وی ده‌بنه‌وه‌.
‎دڵنیابن كه‌ ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپاش له‌م رێگه‌ و كاروانه‌ پشتیوانتان ده‌بن، به‌ تایبه‌تیی كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌ڵمانیا و عێراق دۆستانه‌و پته‌ون، هیوادارین درێژه‌ی پێ بده‌ین و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراقدا فراوانی بکەینەوه‌. 
‎ئه‌وپه‌ڕ‌ی رێز و پێزانینمان په‌سه‌ند بفه‌رمون.
 
‎فرانك ڤاله‌تر شتاینمایه‌ر
‎سه‌رۆك كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ"
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان