سه‌رۆك كۆمار نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی له‌ مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعیی عێراقه‌وه‌ پێ ده‌گات

2018/10/11


به‌ڕ‌ێز سه‌رۆك كۆمار دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق، نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی له‌ مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعیی عێراقه‌وه‌ پێگه‌یشت، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

"به‌ڕ‌ێز دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆماری عێراق
به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان به‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌ كانگەی دڵه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و به‌ هیوای سه‌ركه‌وتنتانین له‌ راپه‌ڕ‌اندنی ئه‌ركه‌ نوێیه‌ مه‌زنه‌كانتاندا.
هاوكات هیوای به‌هێزمان لە هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانتان له‌گه‌ڵ هێز و پارت و كوتله‌ سیاسییه‌ نیشتمانییه‌ عێراقییه‌كانی تردا دەردەبڕین و ئاواتەخوازین به‌ جیاوازی بیروبۆچونه‌كانیان و بەپه‌یوه‌ندییه‌ باشه‌كانت له‌سه‌ر هه‌ردو ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییدا خواسته‌كانی گه‌له‌كه‌مان له‌ ئاسایش و ئۆقره‌یی، قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵیی، دابین كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، چه‌سپاندنی بناغه‌كانی قانون، عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی و بنیاتنانی عێراقێكی دیموكراسیی فیدراڵیی یه‌كگرتودا به‌دی بهێنێت.
له‌گه‌ڵ ئومێدی هاریكاریی زیاترمان له‌ پێناوی مه‌سه‌له‌ ره‌واكانی گه‌له‌كه‌ماندا به‌ هه‌مو پێكهاته‌کانەوە. سه‌رله‌نوێ پیرۆزبایی و هیوامان ده‌رده‌بڕ‌ین بۆ به‌ئاكام گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانتان.
شانازیی و رێزی زۆرمان په‌سه‌ند بفه‌رمون.

مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعیی عێراق
١٠ تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨"
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان