سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی له سه‌رۆكی یۆنانه‌وه پێده‌گات
سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی له سه‌رۆكی یۆنانه‌وه پێده‌گات
به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆك كۆماری عێراق، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی لهپرۆكۆپیس پاڤلۆپۆلۆس سه‌رۆكی یۆنانه‌وه پێگه‌یشت، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
"فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆماری عێراق
به‌ڕێز به‌رهه‌م ساڵح
خۆشحاڵم به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان به سه‌رۆك كۆماری عێراق. به ناوی خۆم و گه‌لی یۆنانه‌وه جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاسته دەکەم، سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه و بۆ گه‌لی عێراق. ھیوای تاوسه‌ندن و خۆشگوزه‌رانیی ده‌خوازم.
پرۆكۆپیس پاڤلۆپۆلۆس
سه‌رۆك كۆماری یۆنان"
Presedent