سەرۆک بەرهەم ساڵح بە سەردانێک دەگاتە شاری سلێمانی

2018/10/27

‎ پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٨/١٠/٢٧ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر بەرهەم ساڵح بە سەردانێک گەیشتە شاری سلێمانی و لە فڕۆکە خانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی‌ لە لایەن هەڤاڵ کۆسرەت ڕەسوڵ عەلى جێگرى سکرتێرى گشتى ى.ن.ک و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى وپارێزگاری سلێمانی دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر و ژمارەیەکی بەرچاو لەکەسایەتی حکومی و سیاسیی و کۆمەڵایەتییەوە پێشوازی لە بەڕێزیان کرا.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەرۆک کۆماری عیراق هاوخەمی خۆی گەیاندە زیان لێکەوتوانی بازاری لەنگەی هەولێرو قوربانیانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی کە چەند هاوڵاتییەک بەهۆی تەقەی خۆشییەوە گیانیان لەدەستداو برینداربون داواشى لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە ڕێگرى بکەن لەو دیاردە ناشارستانیە،هاوکات هاسۆزیی خۆشى دەربڕیی بۆ زیان لێکەوتوانی کارەساتی لافاو و بارانە بە لێزمەکەی دەڤەری باڵەکایەتیی و چۆمان ناوچەکانى ترى کوردستان.
‎هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا سەرۆک بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند:
بەهاتنە کایەی حکومەتی نوێ دەرفەتێکی نوێ هاتۆتە کایەوە، ئەم هەڵبژاردنە تازانەی کە لەسەرۆکایەتییەکانی عیراق و پێکهێنانی حکومەتی نوێدا درووست بووە و دەتوانێت هەوڵبدات بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە کە کەڵەکە بووانەى ساڵەهای ساڵە هەیە، بەڵام لەهەمان کاتیشدا کۆمەڵێک کیروگرفتى تر هەن کە بوەتە مایەی کێشە بۆ خەڵک و ژیان و گوزەرانیان و مافی هاوڵاتیان لەسەرتاسەری عیراقدا، هیوایەک هەیە لەئارادا بەم حکومەتە تازەیە، بە جۆرێک کەبەم پێکهاتە تازەیە بتوانرێت بەشێک لەم کێشەو گیروگرفتانە چارەسەر بکرێت، بێگومان لەم بوارەشدا کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەپێی دەستور چارەسەرکردنی ئەرکێکی لەپێشینەمان دەبێت.
سەرۆک کۆمار رونیکردەوە "ئەرکی سەرشانی من وەک سەرۆک کۆماری عیراق ئەوەیە پارێزەری دەستور بم بێگومان بەهەموو هێزو توانای خۆمەوە هەوڵەدەم ئەو مافە دەستوریانەی خەڵکی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی تری عیراق پارێزراوبێت خێرو بێری عیراق بۆ خزمەتی هاوڵاتیانیبێت".
هەروەها بەڕێزیان تیشکیان خستە سەر بارودۆخى کەرکوک، داواى کرد ئەو بارودۆخەى ئێستا ئاسایى بکرێتەوە و هەر لە سەرەتاى دەست بە کاربوونەوە زنجیرەیەک دیدارو کۆبوونەوەم لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان و کەسیایەتیە ناسراوەکان ئەنجامداوە بەمەبەستى چارەسەرکردنى کێشەکانى کەرکوک.
هەر ئەمڕۆ بەڕێزسەرۆک بەرهەم ساڵح هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵ کۆسرەت رەسول عەلی جێگری سکرتێری گشتیی (ی.ن.ک) و عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسیی سەردانی مەزاری سەرۆک مامجەلالی کردو و درودی بۆ گیانی پاکی مامجەلالی مەزن نارد و بەلێنى دا درێژە پێدەرى ڕێبازە پیرۆزەکەى بێت و ووتى مام جەلال رابەرێکی مێژووی سەرکردەیەکی هەڵکەوتوو تێکۆشەرێکی کۆڵنەدەرو پێشمەرگەیەکی بوێرو ئازاو دەوڵەتمەدارێکی گەورە بو. بۆ بەندەش مام، مامۆستا، کەسوکار بوو.

 


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان