بەیان نامە
بەڕێز سەرۆک کۆمار بەبایەخ و نیگەرانیەوە بەدواداچونی کردووە بۆ روداوی تاوانکاری تەقینەوەکەی شاری تکریت.
لە کاتێکدا بەڕێزیان گەرمترین پرسە و ماتەمینی دەردەبڕێت بۆ خانەوادەی شەهیدەکانمان و داوای زوو چاکبونەوە دەکات بۆ بریندارەکان، لەهەمان کاتدا دووپاتی دەکاتەوە کە سەرکەوتنی هێزە قارەمانەکانمان بەسەر تیرۆر و تێکشکاندنی تاقمی تیرۆریستی تاوانباردا نزیکە، ھەروەھا هەوڵەکانی بەشە جیاجیاکان بەهێز دەکات لە بواری سەربازی و ئەمنی و هەواڵگریدا بە پشتیوانی کاری سیاسی و کۆمەڵایەتی چڕ و بەردەوام تا سەرچاوەکانی هەڕەشەی تیرۆر بە یەکجارەکی لەناو دەبرێن.
قوربانیدانەکانی گەلەکەمان و خۆڕاگری و نەهامەتییەکانی شایستەی ئەوەن کە هەمووان بە تەواوی وزە و توانایانەوە کار بکەن تا عێراق ببێتە گۆڕەپان و سەوزایی دور لە توندوتیژی و تیرۆر و تاوان.
ریسوای بۆ پیاوکوژ و تاوانباران.
سەرکەوتنی مەزن بۆ هێزە نەبەزەکانمان.
ژیانێکی ئازاد و سەربەرزانە بۆ گەلەکەمان.
نوسینگەی سەرۆک کۆمار
Presedent