‏‎سەرۆک کۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی شانشینی بەحرەین لە عێراق دەکات

2018/12/03
22 بینراو


‏‎ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٨/١١/٣ بەڕێز سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز سەڵاح عەلی مالکی باڵیۆزی شانشینی بەحرەین لە عێراق .

‏‎لە دیدارەکەدا ئەو بابەت و گۆرانکارییانەی جێی بایەخی هاوبەشی هەردوو وڵات و ناوچەکەن گفتوگۆی لە بارەوە کرا، هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و شانشینی بەحرەین و رێوشوێنەکانی گەشەپێدان و پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانەی خزمەتی بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەل و وڵاتی برا دەکات تاوتوێکرا . 

‏‎لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باڵیۆز سەڵاح مالکی سڵاو و رێزی شا حەمەد کوڕی عیسا ئال خەلیفەی پادشای بەحرەینی گەیاند بە بەڕێز سەرۆک کۆمار، هاوکات  پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق و نیازی شانشینی بەحرەینی بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاریی نێوان هەردوو ووڵات و پاڵپشتیکردنی خواستەکانی گەلی عێراقی بۆ ئۆقرەیی و تاوسەندن و پێشکەوتن  دووپاتکردەوە .

‏‎بەڕێز سەرۆک بەرهەم ساڵح سڵاوی خۆی بە باڵیۆز نارد بۆ  پادشای بەحرەین و داوای سەرکەوتن و گەشەسەندنی زیاتری بۆ  شانشینی بەحرەین کرد.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان