سەرۆک بەرهەم ساڵح پێشوازی دەکات لە فالح فەیاز

2018/12/03
35 بینراو

  
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٨/١٢/٣ بەڕێز سەرۆک کۆمار  د. بەرهەم ساڵح لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز فالح فەیاز  سەرۆکی هاوپەیمانی بزوتنەوەی (عەتاء) .

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار دووپاتیکردەوە پێویستە  پەلە بکرێت لە تەواوکردنی کابینەی وەزاری و جێبەجێکردنی بەرنامە حکومییەکەی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێزیان هەموو لایەنە سیاسییەکانی هاندا بەرژەوەندی نیشتمانی لێک بدەنەوە و بیر لە رێوشوێن و ئەو میکانیزمانە بکەنەوە کە یەکڕیزی نیشتمانی بەهێز دەکەن و سەقامگیربوونی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا زامن دەکەن.

بەڕێز فالح فەیاز لای خۆیەوە بایەخ دان و پەرۆشی بەڕێز سەرۆک کۆماری بەرز نرخاند بۆ لێک نزیک کردنەوەی  دید و بۆچونەکانی لایەنە سیاسییەکان و  پشتیوانیکردنی  ئەو هەنگاوانەی کە دەبنە فاکتەری ئۆقرەیی سیاسی لە وڵاتدا .
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان