سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و جەختی له‌ پێویستی‌ پشتگیری سەربەخۆیی دادوەری كرده‌وه‌

2018/12/03
24 بینراو


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٨/١٢/٣ بەڕێز سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە دادوەر فائیق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم ساڵح باسی لە گرنگی کارکردنی پرەنسیبی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان کرد و ھەروەھا پشتگیریکردنی تەواوی سەربەخۆیی دادوەری و باڵا دەستبوونی دەسەڵاتی یاسا و پاراستنی دەستووری دووپاتکردەوە.

بەڕێزیان لە وتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە جێبەجێکردن و زامن بوونی ده‌ستوور له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانی سەرۆک کۆماره‌، هاوکات پێویستی هاریکاریی نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی باڵای دادوەری دووپات کردەووە لە ئامادەکردنی یاسا و رێساکاندا بەو جۆرەی لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی قۆناغەکە و هەلومەرجەکانی وڵاتدا بگونجێت.

سەرۆک کۆمار ئەوەشی روونکردەووە کە دەبێت هەردوولا هەماهەنگیان لە نێواندا بێت لە دووبارە هەڵسەنگاندنەوەی ئەو یاسایانەی کە پێویستیان بە پێداچونەوەیە.

دادوەر فائیق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پەرۆش بوونی سەرۆک بەرهەم ساڵحی بەرز نرخاند بۆ بەهێز بوونی دەسەڵاتەکانی یاسا و پشتگیریکردنی گەشەپێدانی کارەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، هاوکات ئاماژەیکرد بۆ بایەخی رۆڵی سەرۆکایەتی کۆمار لە چەسپاندنی سەربەخۆیی دادوەری و پشتیوانی کردنیان.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان