سه‌رۆک کۆمار نامەیەکی سەرەخۆشی و هاوسۆزی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێ دەگات

2018/12/04
47 بینراو


بەڕێز سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح نامەیەکی لە ئەلباجی قاید سبسی سەرۆک کۆماری تونسەوە پێگەیشت کە تیایدا هاوخەمی و هاوكاری خۆی دەربڕیوە بۆ گەل و حکومەتی عێراق بۆ قوربانیانی شەپۆلی بارانە بەلێزمە و لافاوە بەهێزەکەی ئەم دواییە کە چەند پارێزگایه‌كی عێراقی گرتەوە ،ئەمەش دەقی نامەکەیە:

"فەخامەتی سەرۆک بەرهەم ساڵح 
سەرۆک کۆماری عێراق

بە داخ و پەژارەی زۆرەوە هەواڵی مردن و بریندار بوونی ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی عێراقم بیست لە ئەنجامی ئەو بارانە بەلێزمە و لافاوە بەهێزەی کە چەند پارێزگایەکی جیا جیای لە کۆماری عێراقی برادا گرتەوە .

لەم ساتە ناخۆشەدا بە ناوی خۆم و لە جیاتی گەلی تونس گەرمترین ماتەمینی و هاوسۆزی و هاوخەمی قوڵ پێشکەش بە فەخامەتتان دەکەین، لە پەروه‌ردگاری مەزنمان داوایە قوربانییەکان بخاتە بەرسۆزی فراوانی خۆی، سەبووری و دڵنەوای ببەخشێت بە کەسوکاریان و شیفای هەرچی زووتری بەرکەوەتوەکانیش بدات، هاوکات وڵاتە خۆشەویستەکەتان لە هەموو ناهەموارییەک بپارێزێت.

إنا لله وانا إليه راجِعون

ئەلباجي قايد ئەلسبسي
سەرۆک کۆماری تونس


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان