‏‎سەرۆک کۆمار پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی لوبنان دەکات و بانگهێشتنامەیەکی فەرمی پێ دەگات بۆ ئامادەبوون لە کۆنگرەی باڵای ئابووری عەرەبی

2018/12/04
27 بینراو


‏‎ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٨/١٢/٤ بەڕێز سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح لە بەغداد پێشوازیکرد لە جوبران باسیل وەزیری دەرەوە و کاروباری کۆچبەرانی لوبنان.

‏‎سەرەتای دیدارەکە وەزیری دەرەوەی لوبنان بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە میشیل عون سەرۆکی لوبنانەوە گەیاندە سەرۆک کۆمار بۆ ئامادەبوونی لە کۆنگرەی باڵای ئابووری عەرەب لە بەیروت، هاوکات سڵاو و پیرۆزبایی هاوتا لوبنانییەکەشی گەیاندە سەرۆک بەرهەم ساڵح بە بۆنەی وەرگرتنی ئەرکە فەرمییەکانییەوە، بەڕێز باسیل پەرۆشی وڵاتەکەی دەربڕیی بۆ گەشە پێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراقدا لە هەموو بوارەکاندا.

‏‎لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی لوبنان و دووپاتیکردەوە عێراق هەوڵ دەدات باشترین پەیوەندی هەبێت لەگەڵ دراوسێکانی و وڵاتانی عەرەبیدا، هەروەها هەوڵ دەدات بۆ هێنانە کایەیی قۆناغێکی نوێی هاریکاریی بونیادنەر و سەرکەوتوو لە هەموو ئاستەکاندا بەجۆرێک خزمەت بە ھەردوو گەل و وڵات بکات.

‏‎سەرۆک کۆمار لە وتەکانیدا ئاماژەیکرد بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کە پەیوەندییەکی توندو تۆڵ و مێژویی عێراق و لوبنان پێکەوە دەبەستێتەوە و رێز لەیەکتر گرتن و هەڵوێستی هاوبەشی برایانە لە خۆ دەگرێت، بەڕێزیان بایەخی کارا کردنی رێککەوتنە دوو قۆڵییەکانی لە بوارەکانی ئابووریی، خوێندن و گەشتیاری و چالاککردنی وەبەرهێنانی روونکردەوە، لەو بارەیەوە رۆشنایی خستە سەر گرنگی ئاسانکاری بۆ دابینکردنی ڤیزای خوێندکاران و وەبەرهێنەرانی عێراقی بۆ لوبنان، لە وتەکانیدا سەرۆک بەرهەم ساڵح رۆڵی بەشداریکردنی لوبنانی لە سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگار کراوەکانی بە بایەخەوە خستە رو کە کۆمپانیا لوبنانیەکان توانیویانە بە شێوەیەکی کاریگەر بەشداری بکەن لەم پرۆسەیەدا.

سەرۆک کۆمار پێویستی کارکردنی هەردوولای دووپاتکردەوە بۆ هەماهەنگی لە هەڵوێستەکانیاندا لە کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا بە تایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە قەیرانی سوریا و کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و ئۆقرەییەکەی.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان