سەرۆک کۆمار پێویستی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی پیشەیی هاوسەنگ دووپات دەکاتەوە

2018/12/04
20 بینراو


بەڕێز سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح دووپاتیکردەوە پێویستە حکومەتێکی نیشتمانی پیشەیی هاوسەنگ پێک بهێنرێت لە پێناوی بوژاندنەوەی وڵات و خۆ ئامادەکردن بۆ قۆناغی دوای رزگاربوون لە داعش.
 
ئەو دووپاتکردنەوەیەی بەڕێزیان ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠١٨/١٢/٤ لە میانەی پێشوازیکردنی بوو لە وەفدێکی گەورە بە سەرۆکایەتی فالح ئەلزیادی پارێزگاری موسەنا و ئەحمەد مەنفی پارێزگاری تازە هەڵبژێردراو و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکە و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەن و بەڕێوەبەرانی کارگێری و ئەمنی و خزمەتگوزاری پارێزگای موسەنا.
 
لە دیدارەکەدا کە لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو وەفدەکە بارودۆخی ئێستای پارێزگاکە و ئەو کێشانەیان خستەرو کە پارێزگای موسەنا لە بوارەکانی خزمەتگوزاری و ژێرخانە ئابوورییەکەیەوە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، هاوکات سەرۆک و ئەندامانی وەفدەکە بەشە دارایی پارێزگاکە و تێکەڵ بوونی دەسەڵاتەکانیان باسکرد، گفتوگۆشکرا لە دەربارەی باری ژیان و گوزەرانی خەڵک لەو پارێزگایەدا.

سەرۆک کۆمار لە دیدارەکەدا ئاماژەیکرد بۆ پێویستی رزگار بوون و خۆ قوتار کردن لە تونێلی تاریکی کێشمە کێشی سیاسییە بێ هودە و بێ ئەنجامەکان، لەو بارەیەوە رای گەیاند کە پێویستە تیشک بخرێتە سەر چاککردنی ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێت بە ئامانجی رەخساندنی هەلی کار و نەهێشتنی بێ کاری و لابردن و کەمکردنەوەی ئەو ستەم و بەشخوراوییەی روبەڕووی دەبنەوە. 

سەرۆک بەرهەم ساڵح لە وتەکانیدا گوتی هیوادارم پارێزگای موسەنا لە بواری خزمەتگوزارییدا بایەخدانی زیاتر بە خۆوە ببینێت، لەو روەوە داوای هەماهەنگی زیاتری کرد لە نێوان حکومەتە خۆجێیه‌كان و دەسەڵاتی فیدراڵیدا بە تایبەتی لە دۆسیەی گواستنەوەی دەسەڵاتەکان لە نێوان پارێزگاکاندا. 

بەڕێزیان ستایشی مێژوی پڕ سەروەری و قارەمانێتی خەڵک و عەشیرەتەکانی پارێزگای موسەنای کرد کە بەدرێژایی سەردەمەکانی رابردوودا بە روی زۆرداری و ستەمکاریدا وەستاونەتەوە.

 سەرۆک و ئەندامانی وەفدی میوانیش بایەخدان و پەرۆشی سەرۆک کۆماریان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری و ژیانێکی سەربەرزانە بۆ رۆڵەکانی پارێزگای موسەنا بەرز نرخان.

وەفدەکە پێکهاتبوو لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای موسەنا، فەرماندە ئەمنییەکان، بەڕێوەبەرانی تەندروستی، پەروەردە، وەبەرهێنان، کارەبا، سەرچاوەکانی ئاو، سەندیکای رۆژنامەنوسان و کەسایەتییە عەشیره‌ته‌كان و کۆمەڵایەتییە ناسراوەکان لە موسەنا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان