سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق

2018/12/04
33 بینراو


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠١٨/١٢/٤ بەڕێز سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز نائۆ فۆمی هاشیموتو باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کە پیرۆزبایی شینزۆ ئابیی سەرۆکی حکومەتی ژاپۆنی گەیاند بە سەرۆک کۆمار. 

لە دیدارەکدا سەرۆک بەرهەم ساڵح ئاماژەیکرد بۆ بایەخی ئاستی بەشداریکردنی کۆمپانیا ژاپۆنییەکان بۆ سەرلە نوێ ئاوەدانکرنوەی ناوچە رزگاربوەکان و بوژاندنەوەی ژێرخانی عێراق، بەڕێزیان چالاککردنی هاریکاریی ژاپۆنی بە پێویست زانی لە کەرتی خوێندن و پیشەسازیی و تەندروستی لە عێراقدا، هەروەها لە بواری مەشقپێکردنی کادیرانی ئەو بوارانەدا. 

لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆک کۆمار ستایشی هەڵوێستەکانی ژاپۆنی کرد لە بەرامبەر عێراق، بە پێویستیشی زانی کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات هاریکاری بونیادنەرانەی زیاتر بە خۆوە ببینێت تاوەکو خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو گەل و وڵاتی دۆست بکات.

لای خۆیەوە باڵیۆزی ژاپۆن پەرۆشی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات، هاوکات باسی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی ژاپۆنی کرد لە عێراق.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان