سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق

2018/12/05
20 بینراو


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٨/١٢/٥ بەڕێز سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز سێریل نۆن باڵیۆزی نوێی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ لە عێراق.

لە دیدارەکەدا بەرێز سەرۆک کۆمار پتەویی و قوڵی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی بە گرنگ هەڵسەنگاند و ئاماژەیکرد بۆ بایەخی بەشداریکردنی ئەڵمانیا لە دووبارە ئاوەدانکردنەوە عێراق، هاوکات بەشداریکردنی کۆمپانیا ئەڵمانییەکانی لە بوژاندنەوە و ژیانەوەی ژێرخان و بەهێزکردنی ئابووری عێراقی بە پێویست زانی.

سەرۆک بەرهەم ساڵح لە وتەکانیدا دووپاتیکردەوە عێراقییەکان سورن لەسەر بەرەوپێشبردنی پرۆسەی دیموکراسی سەرەڕای ئەو کۆسپانەی کە دێتە رێیان، لەگەڵ ئەوەشدا پشتیوانی کۆمەڵی نێودەوڵەتی لەم بوارەدا بایەخی تایبەتی هەیە.

باڵیۆزی ئەڵمانیا لای خۆیەوە ئاماژەیکرد بۆ پێگەی گرنگی ئەو پەیوەندییانەی کە وڵاتەکەی بە عێراقەوە دەبەستێتەوە، بۆیە بەردەوام دەبێت لە گەشەپێدان و پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە و تۆکمە کردنی بناغەکانی هاریکاریی هەردوولا لە هەموو بوارەکاندا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان