‎سەرۆک کۆمار بۆ کۆچی دوایی شاعیری گەورە عریان سەید خەڵەف پرسە و ماتەمینی دەردەبڕێت

2018/12/05
21 بینراو


‎رۆژی چوار شەممە ٢٠١٨/١٢/٥ بەڕێز سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح، بۆ کۆچی دوایی شاعیری گەورە عریان سەید خەڵەف پەیامێکی ماتەمینی ئاڕاستەی گەلی عێراق کرد.

‎ئەمەش دەقەکەیەتی:

‎بە داخ و پەژارەوە سەرەخۆشی لە گەلی عێراق دەکەم بە پێکهاتە جیا جیاکانیەوە بۆ کۆچی دوایی عریان سەید خەڵەف شاعیری گەورە و تێکۆشەری دیموکراسی و نیشتمان پەروەر، کە بە یەکێک لە کۆڵەکەکان دەنگی زوڵاڵی نوێگەریی و قەسیدەی میللی عێراقی دادەنرێت لە ساڵانی شەستەوە تا ئێستا.

‎گەلان بە ئەدەب و داهێنەرەکانیاندا ناوبانگیان دەبێت، بۆیە کۆچکردووش ئەو دەنگە بوو کە گوزارشتی لە ئازار و خواستەکانی گەل دەکرد، بە ماڵئاویکردنی عێراق هێمایەکی شیعر و تێکۆشەرێکی نیشتمان پەوەری بۆ ئازادی و دادپەروەری لە دەست دەدات.

‎پرسە و سەرخۆشیمان بۆ خانەوادەکەی و بۆ ئەو گەلەی کە دەیان ساڵە شیعرەکانی وێردی سەر زمانیانە، سەبووری بۆ خانەوادەی کۆچکردوو و دۆستانی، سۆز و بەزەیی یەزدان بۆ گیانی پاکی.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان