سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە وەفدێکی هاوپەیمانێتی رافدەین

2018/12/05
24 بینراو


ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٨/١٢/٥ بەڕێز سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح پێشوازیکرد لە بەڕێز یونادم یوسف کنا سەرۆکی هاوپەیمانێتی رافدەین و وەفدی هاوڕێی.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بۆ بایەخی پەرەپێدانی رێوشوێنەکانی دیالۆگ و له‌ یه‌کگەیشتنی نیشتمانی و گوێگرتن لە هەموو دیدو روانین و پێشنیازەکان کە پێشکەش دەکرێن، بەڕێزیان دووپاتیکردەوە كه‌ پێویسته‌ رێگەچاره‌ی ریشەیی و سەرتاسەریی بۆ سه‌رجه‌م کێشەکانی ئێستا بدۆزرێته‌وه‌.

لای خۆیەوە سەرۆکی هاوپەیمانێتی رافدەین هیوای خۆی دەربڕی لە بەرامبەر زامن بوونی جێبەجێکردنی دەستوور بەو جۆرەی ماف و ئازادییەکانی هاوڵاتییان دەستەبەر ده‌كات و ئاشتی و ئۆقرەیی و تاوسەندن لە وڵات دەچەسپێت.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان