‏‎لە میانەی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتیەکەدا، سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوە لەسەر یەکڕیزی نیشتمانی و تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەت لە چوارچێوەی رێکارە دەستوورییەکاندا

2018/12/05
35 بینراو

‏‎ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٨/١٢/٥ بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح و د. عادل عەبدولمەهدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە لە کۆشکی سەلام بەڕێوەچوو. 

‏‎لە کۆبونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی، ئابووری، ئەمنی و یاساییەکان تاوتوێکران بە تایبەتی بابەتی تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەت لە چوارچێوەی رێوشوێنە دەستووری و یاساییەکاندا.

‏‎لە کۆبونەوەکەدا بەڕێز سەرۆک کۆمار پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان و پتەوکردنی گیانی کارکردنی هاوبەشی لە نێوان هەموو لایەنەکان دووپاتکردەوە، هەروەها ئاماژەیکرد بۆ گرنگی تێپەڕاندنی گرژی و ئاڵۆزییە سیاسییەکان و خۆ بەدورگرتن لە زمانی زبری راگەیاندن لە نێوان هێزە سیاسییەکاندا، بەڕێزیان روونیکردەوە هەرجیاوازییەک لە ئارادا بێت دەبێت لە چوارچێوەی دامەزراوە دەستوورییەکاندا و رێوشوێنە دیموکراسییەکاندا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت لە پێناوی پارێزگاری کردن لە یەکڕیزی نیشتمانی و دەستکەوتە دیموکراسییەکان بۆ خزمەتی عێراق و گەلەکەی.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان