سەرۆک کۆمار بایەخی رۆڵی نەتەوە یەکگرتوەکان دووپات دەکاتەوە لە پشتیوانی کردنی پرۆسەی سیاسی و دامەزراوەکان لە عێراقدا

2018/12/05
19 بینراو


ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٢٠١٨/١٢/٥ بەڕێز سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح لە بەغداد پێشوازیکرد لە یان کۆبیچ نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق کە هاتبوو بۆ ماڵئاوای کردن بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار بایەخی رۆڵی نەتەوە یەکگرتوەکانی لە پشتیوان کردنی پرۆسەی سیاسی و دامەزراوەکانی لە عێراقدا دووپات کردەوە، هاوکات هەوڵەکانی ئەو رێکخراوەی بەرز نرخاند لە پێشکەشکردنی پشتگیری و راوێژی پێویست بەمەبەستی گەشە پێدانی پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی لە وڵاتدا.

سەرۆک بەرھەم ساڵح هەوڵەکانی بەڕێز یان کۆبیچیان بەرز نرخاند لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا لە چوار چێوەی چالاکییەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ یارمەتیدانی عێراق (یونامی) و داوای سەرکەوتنی بۆ کرد لە ئەرکی نوێیدا.

لای خۆیەوە نوێنه‌ری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان سوپاسی بەڕێز سەرۆک کۆماری کرد، ئاماژەیشیکرد بۆ بایەخی یەکخستنی هەوڵەکان لە پێکهێنانی حکومەتێکدا کە بتوانێت خواستەکانی گەلی عێراق بەدی بێنێت، هاوکات ئامادەیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانی خستەرو بۆ یارمەتیدانی عێراق لە هەموو بوارەکاندا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان