سەرۆک کۆمار لە میانەی پێشوازیکردنی لە هه‌ڵسورێنه‌ری كاره‌كانی باڵیۆزخانەی قەتەردا پەرۆشی عێراقی دووپاتكرده‌وه‌ بۆ زامنكردنی ئۆقرەیی لە ناوچەکەدا

2018/12/06
33 بینراو


بەڕێز د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار‌ ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٨/١٢/٦ لە میانەی پێشوازیکردنی لە بەڕێز حوسێن عەلی هه‌ڵسورێنه‌ری كاره‌كانی باڵیۆزخانەی قەتەر لە عێراقدا دووپاتیکردەوە كه‌ عێراق پەرۆشە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتی قەتەری برادا لە چوارچێوەی بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵاتدا بەو جۆرەی ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکە و جیهاندا زامن بكات.
 
لە دیدارەکەدا کە لە کۆشکی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو هه‌ڵسورێنه‌ری كاره‌كانی باڵیۆزخانەی قەتەر بانگهێشتی فه‌رمی شێخ تەمیم کوڕی حەمەد ئال سانی میری دەوڵەتی قەتەری گەیاندە بەڕێز سەرۆک کۆمار بۆ سەردانی قەتەر، هاوکات ھەڵسورێنەری کاروباری وڵاتی قەتەر ھەوڵەکانی خسته‌رو بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ئامادەیی وڵاتەکەیشی دووپاتکردەوە بۆ پشتگیریکردنی عێراق لە بوارەكانی سیاسی و ئابورییدا.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک كۆمار ئاماژەیکرد بۆ پێویستی بەهێزکردن و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبەشی نێوان عێراق و قه‌ته‌ر لە هەموو بوارەکاندا، هه‌روه‌ها هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی ئارامی و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان به ‌گرنگ زانی لە پێناوی پاراستنی ئوقره‌یی سیاسی و ئەمنی و ئابووری لە ناوچەکەدا.

بەڕێز سەرۆک کۆمار سوپاسگوزاریی خۆی بە هه‌ڵسورێنه‌ری كاره‌كانی قه‌ته‌ردا نارد بۆ شێخ تمیم میری دەوڵەتی قەتەر لە بەرامبەر بانگهێشتنامه‌كه‌یدا، هەروەها هیوای گەشەکردن و خۆشگوزەرانی زیاتری خواست بۆ گەلی قەتەری برا، بەڵێنیشیان دا کە بانگهێشتنامەکەی بەڕێز میری قەتەر لە کاتێکی گونجاودا جێبەجێ بکات .
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان