سەرۆک کۆمار پێشوازی دەکات لە شێخ جەمال ئەلزاڕی

2018/12/06
31 بینراو


‎ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٨/١٢/٦ بەڕێز سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لەشێخ جەمال ئەلزاڕی سەرۆکی فراکسیۆنی (ئەلمەشروع وەتەنی عێراقی) پرۆژەی نیشتمانی عێراق، لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بۆ بایەخی تێپەڕاندنی ناکۆکییه‌كانی نێوان هێزە سیاسییەکان و پێویستی گرتنەبەری لێكگەشتن و دیالۆگی بنیاتنەر بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێراوەکان لە پێناوی خزمەتکردنی عێراق و گەلەکەی و پاراستنی دەستکەوتە دیموکراسییەکان و بەدیهێنانی ئۆقرەیی ئەمنی و سیاسی و ئابووری لە وڵاتدا. 

‎لەبەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆک کۆمار یەکخستنی یەکریزی نیشتمانی بە پێویست زانی بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و پاراستنی مافەکانی هاوڵاتیان بۆ ژیانێکی ئازاد و سەربەرزانە.

‎لای خۆیەوە شێخ ئەلزاڕی هەوڵەکانی بەڕێز سەرۆک کۆماری بەرز نرخاند بۆ لێک نزیککردنەوەی دید و بۆچونەکان لە نێوان هەموو لایەنەکاندا.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان