سەرۆک کۆمار بروسکەیەکی سوپاسگوزاری ئاراستەی سەرۆکی تونس دەکات

2018/12/06
29 بینراو


بەڕێز سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح بروسکەیەکی سوپاسگوزاری ئاراستەی ئەلباجی قاید سبسی سەرۆکی تونس کرد لە وەڵامی ئەو بروسکە ماتەمینی و هاوسۆزییەی کە ئاڕاستەی بەڕێزیانی کردبوو بۆ قوربانیانی لافاوە بە خورەکانی ئەم دواییە کە چەند شارێکی عێراقی گرتبووەوە.
 
ئەمەش دەقەکەیەتی:

فەخامەتی سەرۆک ئەلباجی قاید سبسی بەڕێز 
سەرۆک کۆماری تونس 

سڵاوی خوداتان لێ بێت..
بە پێزانینێکی زۆرەوە نامە بە نرخەکەتانمان پێگەیشت کە پرسە و ماتەمینی قوڵتان دەربڕیوە بۆ ئێمە و گەلی عێراق دوای بارانە بەلێزمە و لافاوە بە خورەکەی کە چەند پارێزگایەکی عێراقی گرتەوە.

بەناوی گەل و حکومەتی عێراق و بە ناوی خۆمەوە سوپاس و پێزانینتان پێشکەش دەکەین، داوای لەش ساغی و سەرکەوتن بۆ فەخامه‌تتان و پێشکەوتن بۆ گەلی تونسی برا دەکەین.

فەخامەتی سەرۆک، ئەوپەڕی رێزمان پەسەند بفەرموون.

بەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان