سەرۆک کۆمار بروسکەیەکی سوپاسگوزاری ئاراستەی پادشای ئوردن دەکات

2018/12/06
58 بینراو


بەڕێز سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح بروسکەیەکی سوپاسگوزاری ئاراستەی پادشای ئوردن شا عەبدوڵای دووەم کرد لە وەڵامی بروسکەیەکی سەرەخۆشی و هاوسۆزی کە پادشای ئوردن بۆ قوربانیانی لافاوەکەی ئەم دواییەی چەند شارێکی عێراق ناردبووی.

ئەمەش دەقی بروسکەکەیە:

به‌رێز خاوەن شکۆ شاعەبدوڵای دووەم، کوڕی حوسێنی
پادشای شانشینی ئوردنی هاشمی 

سڵاوی خوداتان لێ بێت…
بە پێزانینێکی زۆرەوە نامە بە نرخەکەتانمان پێگەیشت کە پرسە و ماتەمینی قوڵتان دەربڕیوە بۆ ئێمە و گەلی عێراق دوای بارانە بەلێزمە و لافاوە بە خورەکەی کە چەند پارێزگایەکی عێراقی گرتەوە و چەندین هاوڵاتی بوونه‌ قوربانی.

بە ناوی خۆم و كه‌سوكاری قوربانییه‌كانه‌وه‌‌ سوپاس و پێزانینتان پێشکەش دەکەین، داوای لەش ساغی و سەرکەوتن بۆ خاوەن شکۆتان و پێشكه‌وتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی ئوردنی برا دەکەین.

ئەوپەڕی رێزمان پەسەند بفەرموون 

بەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان