سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح و سەرۆكی توركیا پتەوكردنی پەیوەندی هەردوو وڵاتیان دووپاتكردەوە

2019/01/03

ئەمرۆ پێنج شەممە ٣|١|٢٠١٩ بەڕێز سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح و به‌رێز ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان كۆبوونه‌وه‌. 

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵاتی عێراق و توركیا و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی هاوبەشی هه‌ردوولای دووپاتكرده‌وه‌. 

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هەردوولا گفتوگۆیانكرد دەربارەی دۆسییە و بابه‌ته‌ هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو وڵات و پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی، هەروه‌ها بیرورا ئاڵوگۆڕكرا دەربارەی پێشهات و گۆرانكارییه‌كانی ناوچەكە و گرنگی هێوركردنەوەی گرژییەكان و چەسپاندنی بنەمای ئاشتی و ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌دا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان