سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا كۆبوونه‌وه‌

2019/01/03


سه‌رۆك كۆماری عێراق ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌كی ستراتیژی بنیادنه‌رانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ توركیا كه‌ بتوانێ به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوولا دابین بكات.

ئه‌م وتانه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی بوو له‌گه‌ڵ بن عه‌لی یه‌ڵدرم سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ٣|١|٢٠١٩ له‌ ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌خت ئه‌نجامدار.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق د. به‌رهه‌م ساڵح بۆ وڵاتی توركیا ده‌ربری وه‌ك ده‌ستپێكی په‌یوه‌ندییه‌كی تازه‌ له‌ قۆناغیكی تازه‌دا كه‌ بتوانی خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوولا بكات. 

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌‌ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و توركیا ببێته‌ مایه‌ی جێگیركردنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌، هاوكات داوای گفتوگۆیه‌كی جددی و راشكاوانه‌ی كرد له‌ نێوان وڵاتانی دراوسی عێراق بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان و گرفته‌ ئه‌منی و سیاسیه‌كان له‌رێگای گفتوگۆ و دور له‌ توندوتیژی.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان