لە دوای سەردانێکی سەرکەوتوو بۆ وڵاتی تورکیا سەرۆک کۆمار گەیشتەوە بەغداد

2019/01/04


لە دوای سەردانێکی سەرکەوتوو بۆ وڵاتی تورکیا سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ ھەینی ٢٠١٩/١/٤ گەیشتەوە شاری بەغداد، سەرۆک کۆمار دوێنی بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵای حکومی سەردانی وڵاتی تورکیا کرد لە سه‌ر بانگھێشتی فەرمی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا، له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان سەرۆک بەرھەم ساڵح و سەرۆک کۆماری تورکیا باس لە رێوشوێنەکانی پتەوکردنی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان ھەردوولا و فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی هاوبەشی هەردوو وڵات كرا‌، هاوكات تاوتوێی پرسه‌ هاوبه‌شه‌كان و دانانی رێوشوێنی چاره‌سه‌ری دۆسییه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرا له‌ سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا.

ھەر لە درێژەی سەردانەکەی بۆ وڵاتی تورکیا سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح لەگەڵ بن عەلی یەڵدرم سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبووه‌وه‌ و گفتوگۆكرا سه‌باره‌ت ‌به‌ هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و توركیا به‌جۆرێك‌ بتوانی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵاتی دۆست دابین بكات.

هه‌ر یه‌ك له‌ محه‌مه‌د حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و محه‌مه‌د هاشم وه‌زیری بازرگانی و جه‌مال عادلی وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو و فالح فه‌یاز راوێژكاری ئه‌منی نیشتمانی و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان و راوێژكاران یاوه‌ری سه‌رۆك كۆماریان ده‌كرد له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی توركیا.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان