به ‌ئاماده‌بوونی فه‌رمانده‌ باڵاكانی سوپای عێراق سه‌رۆك كۆمار تاجه‌ گوڵینه‌ی له‌ سه‌ر گڵكۆی سه‌ربازی ون دانا

2019/01/06

به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی (٩٨)ەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی سوپای عێراق به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠١٩/١/٦ به‌رێز سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح تاجه‌ گوڵینه‌ی لە سه‌ر گڵكۆی سه‌ربازی ون دانا.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ فه‌ریق رووكن عوسمان غانمی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا به‌وه‌كاله‌ت و فه‌رمانده‌ باڵاكانی سوپا و به‌رپرس و ئه‌ندامانی نێرده‌ دیپلۆماتانه‌كان له‌ به‌غداد له‌ پێشوازی سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح بوون، پاشان نمایشی پاسه‌وانی شه‌رف ئه‌نجامدرا و مارشی نیشتمانی لێدرا و سوره‌تی فاتیحه‌ بۆ گیانی شه‌هیدانی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان خوێندرا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان