سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح پێشوازیكرد له‌ د. فوئاد مه‌عسوم

2019/01/06


به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ‌٦|١|٢٠١٩ له‌ كۆشكى سه‌لام له‌ به‌غداد پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمارى پێشوو.

له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى یه‌كخستنى ریزه‌كان و پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمانى له‌ پێناو هێنانه‌كایه‌ی سه‌قامگیرى له‌ پرۆسه‌ى سیاسی و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى دیموكراسی و پته‌وكردنى ده‌ستكه‌وته‌كان له‌م قۆناغه‌دا بۆ خزمه‌تكردنى هه‌موو خه‌ڵكی عێراق.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا دواین گۆڕانكارییه‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كان له‌ وڵات خرایه‌ روو و پێویستى هه‌ماهه‌نگى‌ نێوان پێكهاته‌كان دووپاتكرایه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامەى حكومه‌ت.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان