سه‌رۆك كۆمار ته‌ئكیدى كرده‌وه‌ له‌ به‌دیهێنانى داواكاری هاووڵاتیان

2019/01/07

به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ ٢٠١٩/١/٧ له‌ كۆشكى سه‌لام له‌ به‌غداد پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى چاكسازى و بنیادنانه‌وه‌.

له‌ دیدارێكدا سەرۆک بەرھەم ساڵح ته‌ئكیدى كرده‌وه‌ لە مافه‌ ده‌ستورییه‌كان بۆ قۆناغى داهاتوو، هاوكات دووپاتیکردەوە کە گۆرانكاری ناوچه‌كه‌ پێویستى به‌ یه‌كخستنى بۆچوون و بیروراكانى نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان و كاركردنه‌ به‌ گیانێكى نیشتمانى بۆ به‌دیهێنانى خواست و داواكارییه‌كانى ھاووڵاتیان.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ى دواین گۆرانكارى و بارودۆخی‌ سیاسی‌ ناوخۆیى و ھەرێمایەتی و گرنگى پشتیوانیكردنى كارنامه‌ى حكومه‌ت له‌ پێناو پێشکەشکردنی خزمه‌تگوزارییەکان و بنیاتنانەوەی ژێرخانى وڵات، هاوكات بیرورا ئاڵوگۆڕكرا ده‌رباره‌ى ده‌رئه‌نجامى ھەوڵی لایەنە سیاسیه‌كان بۆ ته‌واوكردنى پێكهاته‌ى کابینەی حکومەت.

له‌لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى چاكسازى و بنیادنانەوە پێویستى پشتیوانیكردنى حكومه‌تى دووپاتكرده‌وه‌ له‌ پێناو جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدان و خزمه‌تگوزارى بۆ به‌دیهێنانى پێویستى و داوا ره‌واكانى هاووڵاتیان.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان