سه‌رۆك كۆمار پێشوازیكرد له‌ د. ئه‌یاد عه‌لاوى

2019/01/07


به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ ٧|١|٢٠١٩ له‌ به‌غداد پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێز د. ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتمانى.

له‌و دیداره‌دا و له‌ چوارچێوه‌ى چاوپێكه‌وتنى سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان، گرنگى هه‌ماهه‌نگى لایەنە سیاسییه‌كان بۆ پشتیوانیكردنى ئاسایش و ئارامی و پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتیان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ کرا به‌تایبه‌ت له‌ رێگه‌ى دانان و کارپێکردنی یاسا په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه‌. 
 
هه‌ر له‌و دیداره‌دا پێویستى خستنه‌گه‌ڕى هه‌وڵه‌كان بۆ پته‌وكردنى پێگه‌ى عێراق له‌ رووى ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ دووپاتكرایه‌وه‌.
Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان