له سه‌ر بانگهێشتی ئه‌میری قه‌ته‌ر سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی دۆحه ده‌كات
له سه‌ر بانگهێشتی ئه‌میری وڵاتی قه‌ته‌ر شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح رۆژی پێنج شه‌ممه ١٠|١|٢٠١٩ به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته دۆحه‌ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته.
له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح به ره‌سمی له‌لایه‌ن ئه‌میری قه‌ته‌ر و گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته پێشوازی ده‌كرێت و هه‌ردوولا دۆسیی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و قه‌ته‌ر و دوا پێشهاته سیاسییه‌كان كه له‌م ناوچه‌یه روو ده‌ده‌ن گفتوگۆی له باره‌وه ده‌كه‌ن.
ئه‌م سه‌ردانه‌ش یه‌كێكه له‌و زنجیره سه‌ردانه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی و پێگه‌ی عێراق ئه‌نجامی ده‌دات له میانه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به ئاماده‌یی سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح پێگه‌ی عیراق پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێت و رۆڵی شایسته‌ی خۆی بگێڕێت.
Presedent