راوێژكاری وەزارەتی بەرگری به‌ریتانیا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەراست سه‌ردانی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات

2019/01/08


سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ سێ‌ شەممە ٨|١|٢٠١٨ له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غداد پێشوازیكرد لە جۆن میلەر گەورە راوێژكار وەزارەتی بەرگری به‌ریتانیا لە خۆرهەڵاتی ناوەراست.

لەدیدارێكدا كە جۆن ویلكس باڵیۆزی به‌ریتانی لە عێراق ئاماده‌ی بوو، وه‌فدی میوان باسیان له‌ به‌رنامه‌ و پلانی خۆیانكرد له‌ بواری هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی نێوان عێراق و به‌ریتانیادا.

سەرۆك كۆمار رای سپاردن هاوكاربن  بۆ یارمه‌تیدانی  عێراق لە جەنگی دژ بە داعش و تیرۆر و‌ چەسپاندنی ئۆقرەیی لە ناوچەكەودا، هه‌روه‌ها رۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و پشتیوانیكردنی هێزەكانی عێراقی بەرز نرخاند.

لەلای خۆیەوە بەڕێز میلەر بە بایەخەوە باسی لەو سەركەوتنانە كرد كە عێراق بەسەرگروپی داعشی تیرۆریستی بەدەستیهێناوە، هاوكات ئاماژەی كرد بۆ  هەماهەنگی هاوبەشی نێوان به‌ریتانیا و عێراق و پابەندبوونی وڵاتەكەشی دووپاتكردەوە لە پشتیوانیكردنی عێراق بۆ راهێنانی هێزە عێراقییەكان و پڕچەكردنیان و بە هێزتركردنی توانایی سەربازیی.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان