سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پرۆژه ‌یاسای په‌یوه‌ست به‌ ژیان و گوزه‌رانی هاونیشتمانیان پێشكه‌ش دەکات

2019/02/03

سه‌رۆك كۆمار ته‌ئکیدی له‌ پێویستی هه‌ماهه‌نگی و یه‌كخستنی دید و بۆچوونی نێوان هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی كرده‌وه‌ به‌جۆرێك كه ‌له ‌خزمه‌تی خواسته‌كانی هاووڵاتیاندا بێت. 

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ٣|٢|٢٠١٩ له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له ‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق محه‌مه‌د حه‌لبوسی.

له‌میانی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له ‌هه‌وڵی پێشكه‌شكردنی چه‌ندین پرۆژه‌ یاسادایه‌، كه ‌ده‌بنه‌ هۆكاری باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی هاونیشتمانیان و سه‌قامگیری له‌ وڵاتدا، هاوكات جه‌ختی له‌ گرنگی یه‌كڕیزی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كرده‌وه‌ له ‌پێناوی یه‌كخستنی بڕیاره‌كان كه‌ راسته‌خۆ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خزمه‌تگوزاری و بژێوی ژیانی گشت هاووڵاتیانی عێراق ده‌بێت.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌گرنگی متمانه‌ی هاونیشتمانیان به ‌ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان كرد و به ‌پێویستی زانی كه ‌هه‌وڵی ته‌واو بدرێت بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دیالۆگ لە نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌ریتانیا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ سه‌رۆك كۆمار خسته‌روو.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان