سه‌رۆك كۆماری پێشوازی لە نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆكی روسیا کرد

2019/02/04


به‌گدانۆڤ سڵاوی سەرۆكی روسیای گەیاندە سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمرۆ دوو شه‌ممه‌ ٤|٢|٢٠١٩ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە میخائیل به‌گدانۆڤ نێردراوی تایبەتی سەرۆكی روسیا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوە و وەفدی یاوەری.

له‌و دیداره‌دا وێڕای باسكردنی پێویستی په‌ره‌ پێدانی په‌یوه‌ندی سیاسی نێوان عیراق و روسیا، سەرۆك كۆمار تەئكیدی لە خستنەگەڕی هەوڵه‌ ناوچه‌یی و نێودەوڵەتییه‌كان كرد بۆ چەسپاندنی سه‌قامگیری و ئارامی زیاتر لە ناوچەكەدا، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی روسیا كرد لە جەنگی دژ بە تیرۆردا.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا سەرۆك به‌رهه‌م ساڵح ئاماژەی بەوە كرد كه‌ عێراق خوازیاری فراوانكردنی پەیوەندی و هەماهەنگییه‌ لە بوارەكانی سیاسی و ئابووری و وەبەرهێناندا، بە بایەخیشەوە باسی لەو پەیوەندییانه‌ كرد كە هەردوو وڵات بەیەكەوە دەبەستێته‌وه‌.

لەلای خۆیەوە به‌گدانۆڤ سڵاوی سەرۆكی روسیای گەیانده‌ سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح و پشتیوانی و ویستی روسیای بۆ عێراق دووپاتكردەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی له‌گه‌ڵ عێراقدا لە زۆربەی بوارەكاندا.

هەر لەو دیدارەدا باس لە دواین بارودۆخ و گۆڕانكارییەكانی  ناوچه‌كه‌ و جیهان كرا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان