سه‌رۆك كۆمار پێشوازی له نێردراوی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان کرد
سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٤|٢|٢٠١٩ له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له نێردراوی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جانین هینیس و شاندێكی یاوه‌ری.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی له رۆڵی گرنگی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پشتیوانی له پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌عیراقدا كرده‌وه.
هه‌ر له میانی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و پشتیوانی له به‌رجه‌سته‌كردنی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان عێراقییه‌كانی به گرنگی وه‌سفكرد، هاوكات ئاماژه‌ی به رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد له پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی به ئاواره‌كان و گێرانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
له‌لای خۆیه‌وه جانین هینیس، باسی له پرۆژه و كاره خزمهتگوزارهییهكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد له عیراق.
Presedent