سەرۆك كۆمار: پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ نەرویج دووپات دەكاتەوە

2019/02/05

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ ٥|٢|٢٠١٩ له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكردنی لە ئینی ئه‌یركسۆن وەزیری دەرەوەی نەرویج و شاندێكی یاوه‌ری و سه‌باره‌ت به‌ دوا پێشهات و گۆڕانكاریه‌کانی ناوچه‌كه‌ و جیهان گفتوگۆیانكرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح تەئكیدی لە پەره‌پێدانی پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتی نەرویج کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماژەی كرد بەوەی عێراق بەجددی كار دەكات لەسەر كرانەوەی بەرووی جیهانی عەرەبی و نێودەوڵەتی و پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی لە پێناو گەشەپێدان و بنیادنانەوەی ئەو ناوچانەی زیانیان بەركەوتووە بە تایبەت دوای سەركەوتنەكان بەسەر داعش و تیرۆردا.

هه‌ر له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرۆك به‌رهه‌م ساڵح تەئكیدیكردەوە كە تێپەراندنی قۆناغی بەگژدا چوونەوەی تیرۆر بۆ قۆناغی بنیادنانەوە پێویستی بە كۆتاییهاتنی ئەو قەیرانانەیە كە عێراق پێوەی دەناڵێنێت و سەرپێخستنەوەی سیستەمی سیاسی و چاكسازیكردن و بەدەستهێنانەوەی متمانەی هاووڵاتیان بە حكومەتەكەی خۆیان، ئەمانەش بەبێ‌ پشتیوانی وڵاتانی دۆست بەدی نایەت، هاوكات سەرۆك كۆمار بە بایەخەوە باسی لە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد له‌ جەنگی دژ بە تیرۆر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سوپاسی وڵاتی نه‌رویجی كرد كه‌ هاوكاری عێراق بووه‌.

لە لای خۆیەوە ئیركسۆن وەزیری دەرەوەی نەرویج پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ عێراق و گەل و حكومەتەكەی دووپاتكردەوە لەگەڵ ئەو هەوڵانەی ده‌درێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەكانی سیاسی و ئابووری و نەوت و وزە، هه‌روه‌ها ویستی كۆمپانیا و بازرگانانی نەرویجی دووپاتكردەوە بۆ بەشداریكردن لە بنیادنانەوەی عێراقدا.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان