سەرۆك كۆمار بانگهێشتنامەیەكی بۆ بەشداریکرد لە كۆنگرەی باڵای عەرەبی – ئەوروپی پێگەیشت

2019/02/05

سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح ئەمرۆ سێ‌ شەممە ٢٠١٩/٢/٥ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە عەلا‌ موسا باڵیۆزی كۆماری میسر کرد.

 عه‌لا موسا بانگهێشتنامەیەكی فەرمی سه‌رۆکی میسر عەبدول فەتاح گه‌یانده‌ سه‌رۆک به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئامادەبوون لە كۆنگرەی باڵای عەرەبی – ئەوروپی كە چاوەروان دەكرێت لە كۆتای ئەم مانگەدا لە شەرم شێخ ئەنجام بكرێت.

سەرۆك كۆمار سڵاوی خۆی بە باڵیۆزی میسر لە عێراق نارد بۆ سەرۆك كۆماری میسر و سوپاسگوزاری خۆشی بۆ بانگهێشتنامەکه‌ دەربڕی.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان