سه‌رۆك كۆمار پێشوازیكرد له ‌پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئێران

2019/02/06


سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٦|٢|٢٠١٩ له ‌كۆشكی سه‌لام له ‌به‌غدا پێشوازیكرد له ‌پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئێران عه‌بدولناسر همه‌تی و شاندی یاوه‌ری.

له‌ دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له ‌باره‌ی دۆسێی ئابووری و دارایی و گرنگی فراوانكردنی چالاكییه‌كانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات کرا ، هه‌روه‌ها ئەوەش دووپاتكرایه‌وه‌ کە هه‌وڵی ته‌واو بدرێت بۆ پشتیوانی پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی وه‌به‌رهێنان لە نێوان هەر دوو وڵات.


Presedent

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردە

رۆژمێری چالاکیەکان